ناحیەی هەڵشۆ گوڵی ناوچە سروشتییەکانی دەڤەری ڕاپەڕین
لە دڵی قەزای پشدەر، ناحیەی هەڵشۆ وەک یەکێک لە جوانترین ناوچە سروشتییەکانی دەڤەری ڕاپەڕین دەدرەوشێتەوە. بە چیا بەرزەکان، دۆڵە سەوزەکان، سەرچاوە ئاوە زوڵاڵەکان و هەوای پاک، بووەتە شوێنێکی سەرنجڕاکێش بۆ هەزاران گەشتیار لە هەموو وەرزەکانی ساڵدا.
هەڵشۆ تەنها شوێنێک بۆ پشوودان نییە، بەڵکو سامانێکی سروشتی بەنرخە کە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە پەرەپێدانی گەشتیاری، هاندانی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی ئابووری ناوچەکە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتو گوزاری ڕاپەڕین بەردەوام کار دەکات بۆ ناساندن و پاراستنی ناوچە گەشتیارییەکان و دابینکردنی ژینگەیەکی پاک و گونجاو بۆ گەشتیاران.
لە هەمان کاتدا بانگەواز دەکەین بۆ هەموو گەشتیاران و هاوڵاتیان کە هاوبەش بن لە پاراستنی سروشت و پاکی شوێنە گەشتیارییەکان، چونکە پاراستنی سروشت بەرپرسیاری هەموومانە.
هەڵشۆ… ئارامی، جوانی و داهێنانی سروشت
تکایە بە وێنەیەکی جوانی سروشتی ناوچەکەتان لەگەڵمان بەشدار بن، تاکو بەیەکەوە جوانییەکانی دەڤەرەکەمان بناسێنین و کەرتی گەشتیاری پەرە پێبدەین.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتو گوزاری ڕاپەڕین
شوێنی نەخشە