زانیاری و چیرۆکەکان

دوایین هەواڵ و بابەت و نوێکارییەکانی تیمی نووسینمان ببینە.

بلۆگی تایبەتی

هەڵمەتی نیشتیمانی پاککردنەوەی غاباتی قەڵادزێ

سەرکەوتووانە هەڵمەتی پاککردنەوەی "غاباتی قەڵادزێ" ئەنجام درا. بە دروشمی "پێکەوە بۆ قەڵادزێیەکی سەوزتر و ژینگەیەکی تەندروست"، ٢٠٢٦/٥/١١، بە مەبەستی پاراستنی سیمای جوانی سروشتی ناوچەکە و چەسپاندنی کلتووری ژینگەدۆستی، هەڵمەتێکی فراوانی پاککردنەوە بۆ غاباتی قەڵادزێ بەڕێوەچوو. ئەم چالاکییە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی ڕاپەڕین و بنکەی گەشتوگوزاری پشدەر و کۆمپانیای بیڤان، لە ژێر چاودێری سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین ئەنجام درا. غاباتی قەڵادزێ وەک سییەکانی شار و یەکێک لە دیارترین ناسنامە گەشتیارییەکانی دەڤەری پشدەر، شایستەی ئەوەیە هەموومان پێکەوە بیپارێزین. لێرەوە دەستخۆشییەکی بێ پایان ئاڕاستەی هەموو ئەو هاوڵاتییە خەمخۆرانە، گەنجە خۆبەخشەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەین کە بە ڕۆحێکی نیشتمانپەروەرانە بەشداربوون لەم هەڵمەتەدا. پاراستنی ژینگە، پاراستنی ژیانە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین #ڕاپەڕین #قەڵادزێ #ژینگە #گەشتوگوزار #visitraparin

M
Mohammad Garduny
May 12, 2026
May 10, 2026 Mohammad Garduny

هەڵمەتی نیشتیمانی پاککردنەوەی دەربەند

بە بەشدارییەکی بەرفراوان، هەڵمەتی نیشتمانیی پاککردنەوەی "دەربەند" بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا. ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ٦ی ئایاری ٢٠٢٦، بە ئامانجی پاراستنی ژینگە و سیمای جوانی سروشتی دەڤەرەکە، هەڵمەتی فراوانی پاککردنەوەی ناوچەی گەشتیاریی "دەربەند" بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. ئەم کەمپەینە لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی ڕاپەڕین ڕێکخرابوو. لە هەڵمەتەکەدا، کۆمپانیای بیڤان و دەیان ژینگەپارێز، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، خۆبەخشان، و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی و حیزبی و هاوڵاتیانی ناوچەکە بەشداربوون. ئامادەبووان پێکەوە دەستگیرۆیی یەکتر بوون بۆ کۆکردنەوەی پاشماوەکان و پاكکردنەوەی دەربەند ، وەک پەیامێک بۆ چەسپاندنی کلتوری ژینگەپارێزی و نیشاندانی ئەوەی کە پاراستنی ئەم سروشتە ئەرکی هاوبەشی هەمووانە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین سوپاس و پێزانینی بێپایانی خۆی ئاراستەی سەرجەم بەشداربووان، لایەنە پەیوەندیدارەکان، خۆبەخشان و ژینگەدۆستان دەکات کە بە دڵسۆزییەوە لەم پێناوەدا تێکۆشان.

Read Story
Apr 26, 2026 Mohammad Garduny

یەکەمین فیستیڤاڵی ئەسپسواری دەربەند

فێستیڤاڵی ئەسپ سواری دەربەند: یەکەمین فێستیڤاڵی ڕێکخراو بوو لە دەڤەری ڕاپەڕین لە دەربەندی ڕانیە ئەنجامدرا لە بەرواری ٨-١١-٢٠٢٤ بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین و بە هەماهەنگی لەگەڵ سوارچاکی دەڤەرەکەمان (فەرمان ئەبوبەکر) بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حکومی و حیزبی و گەشتیاران و ئارەزوومەندانی ئەسپ سواری. لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین نمایشی ناوازە و تایبەت لە لایەن سوارچاکان و ئەسپە ڕەسەنە کوردییەکان پێشکەش کران ئەوەش بووە هۆی سەرنج ڕاکێشانی ئامادەبووان ئامانج لێی ڕاکێشانی گەشتیاران و ناساندنی ناوچە گەشتیارییەکانی سنوورەکە و بە تایبەت دەربەندی ڕانیە بوو، لە کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە کۆمەڵێک سوارچاکی بەشداربووی فێستیڤاڵ، کە لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتبوون.

Read Story
Apr 26, 2026 Mohammad Garduny

یەکەمین فیستیڤاڵی گەشتیاری دەربەند

یەکەمین فێستیڤاڵی گەشتیاری دەربەند: لە بەرواری ٢٥-٨-٢٠١٧ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزاری ڕاپەڕین بە هەماهەنگی لەگەڵ ژمارەیەک دامەزراوەی پەیوەندیداری سنوورەکەمان بە هەزاران گەشتیار تێیدا بەشداربوون، مەبەست لێی ناساندنی ناوچە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و ئاشناکردنیان بە گەشتیاران و سەردانیکاران سەبارەت بە شوێنە گەشتیارییەکانی ناوچەکە ئامادەکرابوو، چەندین چالاکی و بەرنامەی جۆراوجۆر و سەرنجڕاکێشی لەخۆگرت کە بەشداربووان و سەردانیکاران فێستیڤاڵەکەیان بە ئاوڕدانەوەیەکی تەواو جیاواز بینی، هیوای زیاتر بەرەوپێشچوونی کەرتی گەشتیارییان لە سنوورەکەدا خواست.

Read Story
Apr 26, 2026 Mohammad Garduny

یەکەمین فیستیڤاڵی هەڵشۆی گەشتیاری

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین و ڕێکخراوی ماڵی کەلەپووری و ڕۆشنبیری قەڵادزێ بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی هەڵشۆ و سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵشۆ، یەکەمین ڤێستیڤاڵی گەشتیاری هەڵشۆیان بۆ کارە دەستییەکان و بەرهەمە خۆماڵی و خواردنە کوردییەکان سازکرد و تێیدا ڕەنگوکاڵای ڕەسەنی ناوچەکە نمایشکرا. شایەنی باسە ڤێستیڤاڵەکە بە ئامادەبوونی بەرچاوی بەرپرسانی حزبی و حکومی و کەسایەتییەکانی دەڤەرەکە بەڕێوەچوو، لە هەمان کاتدا بە سەدان گەشتیار و سەردانیکار لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانەوە ڕوویان لەم ناوچە گەشتیارییە کرد. ئەم چالاکییە وەرچەرخانێکی گرنگ بوو بۆ ناوچەکە چونکە بۆ یەکەم جار بوو سەیرانگای هەڵشۆ بەم ڕێژە زۆرە و بەرچاوە پێشوازی لە گەشتیاران بکات و ببێتە ناوەندێکی گرنگی نمایشکردنی کولتوور و بەرهەمە ناوخۆییەکانی دەڤەری ڕاپەڕین.

Read Story
Apr 26, 2026 Mohammad Garduny

فیستیڤاڵی پەری

یەکەمین فێستیڤاڵی گەشتیاری پەڕی بۆ کارە دەستییەکان و خواردنە کوردییەکان و بەرهەمە خۆماڵییەکان: لە پارکی دەروازە لە بەرواری ٢٣-١١-٢٠٢٣ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین ڕێکخرا بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی کەریمی عەلەکە، بە ئامادەبوونی (ئەمەل جەلال) سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری کوردستان و بەرپرسانی حکومی و حیزبی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین و بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران و سەردانیکارانی ناوخۆ و بیانی کرایەوە. بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، بە نزیکەی ٢٠ هەزار گەشتیار و سەردانیکار سەردانیان کردووە بە مەبەستی کڕینی کارە دەستییەکان و بەرهەمە خۆماڵییەکان، ئەمەش بۆ ڕەخساندنی هەلی کار بۆ خانمانی دەست ڕەنگینی سنوورەکە. لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین کاری دەستی و کارامەیی جیاواز و خواردنی کوردیەواری و کولتووری تێیدا لەلایەن خانمانی بەهرەمەند بۆ گەشتیاران و سەردانیکاران نمایشکران. ئەم فێستیڤاڵە تایبەت بوو بە تواناکانی خانمان لە دەڤەری ڕاپەڕین.

Read Story