ڕا و سەرنجی ئێوە، بنەمای گەشەپێدانی کەرتی گەشتیارییە
هاوڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویست..
بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان، باشترکردنی کوالیتی بنکە و ناوچە گەشتیارییەکانی سنوورەکەمان، و وەک هەنگاوێکی نوێ بۆ دروستکردنی پردی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێوەی ئازیز؛ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار پڕۆژەی هۆشیاری و
هەڵسەنگاندنی دیجیتاڵی ڕادەگەیەنێت.
ئێستا ئێوەی بەڕێز دەتوانن لە ڕێگەی پڕکردنەوەی ئەم فۆڕمەی خوارەوە، سەرنج، ڕەخنە، پێشنیار و هەڵسەنگاندنەکانی خۆتانمان پێ ببەخشن لەسەر شێوازی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان لە ناوچە گەشتیارییەکاندا. هاوکاریی ئێوە هاوکارمان دەبێت لە دەستنیشانکردنی کەمکوڕییەکان و پەرەپێدانی زیاتری ناوچەکە.
???? بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی هەڵسەنگاندن، کلیک لەم لینکە بکەن:
https://forms.gle/PejxKH9vhNJnHzuh8
???? پەیوەندی ڕاستەوخۆ:
بۆ هەر سکاڵا، تێبینی یان پێشنیارێکی بەپەلە کە پێویستی بە بەدواداچوونی دەستبەجێ هەبێت، دەتوانن بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆنەوە:
07501707363
ڕا و پێشنیارەکانی ئێوە، ڕێپیشاندەری ئێمەن بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی گەشتیاری شایستەتر و مۆدێرنتر.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار