فێستیڤاڵی ئەسپ سواری دەربەند: یەکەمین فێستیڤاڵی ڕێکخراو بوو لە دەڤەری ڕاپەڕین لە دەربەندی ڕانیە ئەنجامدرا لە بەرواری ٨-١١-٢٠٢٤ بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین و بە هەماهەنگی لەگەڵ سوارچاکی دەڤەرەکەمان (فەرمان ئەبوبەکر) بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حکومی و حیزبی و گەشتیاران و ئارەزوومەندانی ئەسپ سواری.
لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین نمایشی ناوازە و تایبەت لە لایەن سوارچاکان و ئەسپە ڕەسەنە کوردییەکان پێشکەش کران ئەوەش بووە هۆی سەرنج ڕاکێشانی ئامادەبووان ئامانج لێی ڕاکێشانی گەشتیاران و ناساندنی ناوچە گەشتیارییەکانی سنوورەکە و بە تایبەت دەربەندی ڕانیە بوو، لە کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە کۆمەڵێک سوارچاکی بەشداربووی فێستیڤاڵ، کە لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتبوون.