هەڵمەتی نیشتیمانی پاککردنەوەی دەربەند
بلۆگMay 10, 2026

هەڵمەتی نیشتیمانی پاککردنەوەی دەربەند

Click image to expand

بە بەشدارییەکی بەرفراوان، هەڵمەتی نیشتمانیی پاککردنەوەی "دەربەند" بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ٦ی ئایاری ٢٠٢٦، بە ئامانجی پاراستنی ژینگە و سیمای جوانی سروشتی دەڤەرەکە، هەڵمەتی فراوانی پاککردنەوەی ناوچەی گەشتیاریی "دەربەند" بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.
ئەم کەمپەینە لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی ڕاپەڕین ڕێکخرابوو.
لە هەڵمەتەکەدا، کۆمپانیای بیڤان و دەیان ژینگەپارێز، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، خۆبەخشان،

و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی و حیزبی و هاوڵاتیانی ناوچەکە بەشداربوون. ئامادەبووان پێکەوە دەستگیرۆیی یەکتر بوون بۆ کۆکردنەوەی پاشماوەکان و پاكکردنەوەی دەربەند ، وەک پەیامێک بۆ چەسپاندنی کلتوری ژینگەپارێزی و نیشاندانی ئەوەی کە پاراستنی ئەم سروشتە ئەرکی هاوبەشی هەمووانە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین سوپاس و پێزانینی بێپایانی خۆی ئاراستەی سەرجەم بەشداربووان، لایەنە پەیوەندیدارەکان، خۆبەخشان و ژینگەدۆستان دەکات کە بە دڵسۆزییەوە لەم پێناوەدا تێکۆشان.